ڕووداوەکان

هۆڵی منداڵان لەمۆزەخانەی سلێمانی كرایەوە

بەرواری 5/9/2019 هۆڵی منداڵان لەمۆزەخانەی سلێمانی كرایەوە كە بەیەكەم مۆزەخانەی بچووك دادەنرێت لەسەر ئاستی كوردستان‌و عیراق. بەئامادەبوونی (جەیمس سۆرنتن) كونسوڵی گشتی بریتانیا لەهەرێمی كوردستان ‌و دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی‌و  ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و  كەیفی مستەفا بەرێوەبەری گشتی شوێنەوار بەوەكالەت‌و ژمارەیەكی زۆر لەمیوانە بەرێزەكان.

ئامانج لەكردنەوەی ئەم گەلەرییە، بۆ ئەوەیە منداڵان تێكەڵ بەشوێنەوار ببن‌و بەمێژووی كۆنی كوردستان‌و ناوچەكە ئاشنابن‌و ئاستی هوشیارییان بەرز بێتەوە زۆرتر سەردانی مۆزەخانە بكەن، كاتێكی خۆشی لێ‌ بەسەربەرن. پڕۆژەكە هەوڵی ئەوە دەدات، كە رێز لە شوێنەوار‌و كەلەپوور بگیرێت.
ئەم پڕۆژەیەی ئامادەكراوە، لەلایەن سندووقی بریتانی بۆ پاراستنی كەلەپوور، بە هاوبەشیی بەشی دیجیتاڵ، كەلتوور،ڕاگەیاندن و وەرزش، بودجەی بۆ تەرخان كراوە.