زانیاری شوێنەواری

وێژە و مێژوو

وێژە و مێژوو

دەربڕینی بیر و چەمك بەگەشەسەندنی نوسین ئاسانتر
بوو. لە سەرەتای سەردەمی سۆمەریەكانەوە دەقی وێژەیی و
مێژوویی له سەر تابلێتەكان نووسراوە ، یەكێك لەكۆنترین...
و گرنگترین كارە وێژەییەكان كە لەسەر تابلێت نوسراوە
ئەفسانەی گلگامێشە )پاشای وەركا(. بەهەمان شێوە دەقی
مێژوویی و ئایینی لەسەر تابلێتەكان دۆزراونەتەوە
وەكو لیستی ناوی پاشاكان و نزا و پاڕانەوە ئایینیەكان.
لەماوەی هەزارەی سێیەم و دووەمی پێش لەدایكبونی
مەسیحەوە تابلێت و قوچەكی نوسراو لەناو پەرستگاكاندا
بەكارهێنراون ، هەروەها دەقەكان لەسەر بەرد و خشت و
میل و كەلوپەلەكانی بیناسازی هەڵكۆڵدراون ، لەڕێگەی
كنەو پشكنینەوە چەندەها كتێبخانەی تایبەت و گشتی
دۆزراونەتەوە وەكو كتێبخانە بەناوبانگەكەی ئاشورپانیباڵ
پاشای ئاشورییەكان