زانیاری شوێنەواری

زمان و به‌رده‌ هه‌ڵكۆڵدراوه‌كان

زمان و شێوازەكانی نوسین

ئەو چوار زمانە سەرەكییەی لە مێژووی عێراقدا
بەكارهاتوون سۆمەری و ئەكەدین كە هەردووكیان بەهێمای
مێخی بڕگەیی نوسراون لەگەڵ ئارامی و عەرەبی كە ئەم...
دوانەش بەئەلفوبێ نوسراون. ئەكەدی و ئارامی و عەرەبی
زمانی سامین. هەتا ئێستاش ئارامی لە هەندێ كۆمەڵگادا
بەكاردەهێنرێن، بەڵام زمانی كوردی كە زمانێكی هیندۆ
ئەوروپیە لە ناوچەی كوردستاندا بەكاردەهێنرێت.
نوسینی مێخی بۆ ماوەی زیاتر 3000 ساڵ لە میسۆپۆتامیادا
بەكارهاتووە بۆ نوسینی ئەكەدی، بابلی، ئاشوری، ئیلامی،
هیتی، ئورارتی، فارسی كۆن.
هێما مێخییەكان لەسەر تابلێتی گڵین و مۆمی نوسراون
یاخود لەسەر بەرد و كانزا هەڵكۆڵدراون. قوڕ لەسەر
رویەكی تەخت دانراوە و بەنوكێكی تیژی هەڵكۆڵدراو كە لە
قامیش، تەختە، كانزا یاخود عاج دروستكراو. بەداهێنانی
كاغەز نووسین بەپاندان و مەرەكەب وردە وردە جێگەی
نوسینی مێخی گرتەوە. نوسین بەقەڵەم و كاغەز تا ئێستاش
هەر بەكار دەهێنرێت.

 

بەردە نەخشێنراوەكان
لە سەردەمی بابلیە كۆنەكان تا سەردەمی ساسانیەكان

دەقەكان لەسەر بەرد هەڵكۆڵدراون وەكو بەردی بناغەی
شارێك یان پەرستگایەك یان گێڕانی ئاهەنگی سەركەوتنی...
پاشاكان یان بۆنەكانی دیكە ، كۆمەڵەكانی مۆزەخانە
پارچەی شوێنەواری وەهای تیادایە كە نەخش و نیگار یان
نوسینی مێخییان لەسەرە ، ئەمەش كۆمەڵەیەكی سەرەكیە كە
پێكدێت لە بەردی هەڵكۆڵدراو