پڕۆژه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی مۆزه‌خانه‌یه‌ك بۆ سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك
پڕۆژه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی و یه‌كێتی ئه‌وروپاو یونسكۆدا ئه‌نجام ده‌درێت. ئامانجی پڕۆژه‌كه گونجاندنی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانییه له‌گه‌ڵ سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا، بۆ ئه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ببێت به‌نمونه بۆ مۆزه‌خانه‌كانی كوردستان له‌ڕێی خستنه‌ڕوی باشترین هونه‌ری مۆزهخانهزانیهوه. پڕۆژه‌كه باشتركردنی رێكخستن و به‌ڕێوه‌بردن و به‌رنامه په‌روه‌رده‌ییه‌كان و گرنگیدان به‌كۆمه‌ڵه‌كان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌و فراوانكردنی بیناو دووباره رێكخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه هه‌میشه‌ییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌نجامی ئه‌مه هێنانه‌دی مۆزه‌خانه‌یه‌كی زیندوو پرشنگداره كه كه‌لتووری كوردستان و عێراق به‌ره‌و پێش ببات.
ناو نیشانی پێشانگا نوێیه‌كه
|