ڕووداوەکان

كونسوڵی فەرەنسا سەردانی مۆزەخانەی سلێمانی كرد

كونسوڵی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان بەرێز دۆمانیك ماس سەردانی مۆزەخانەی سلێمانی كردو لە لایەن بەرێوەبەری مۆزەخانەوە پێشوازی لیبَكرا و بە پارچە شوێنەوارەكانی ناو مۆزەخانە ئاشناكرا.

كونسوڵ لە لێدوانێكیدا سەرسورمانی خۆی دەربارەی ئەو پارچە شوێنەوارانەی لەناو مۆزەخانەی سلێمانی هەیە دەربری و بە نیشانەی دەوڵەمەندی كوردستانی زانی و مێژووی گەورەی كورد دەردەخات ".

لەبەردەوامی لێدوانەكەیدا دۆمانیك دەَڵێت لەماوەی ساڵێك لە كاربەدەست بونم لە هەرێمی كوردستان ئەوە یەكەمجارە سەردانی شاری سلێمانی بكەم و خۆشحاڵم كە ساڵانە وڵاتەكەم 5 بۆ 7 تیم لە بەشی شوێنەواری دەنێرێتە كوردستان هاوكاری مۆزەخانەكان دەكات لە پێناو دۆزینەوەی پارچەی نوێی شوێنەوار".

كونسوڵی نوێی فەرەنسا باس لەوەدەكات ئێمە لە گەلی فەرەنسا بەردەوام لە رابردوو و ئیستاشدا هاوكارێكی باشی كورد وكوردستان بوین چونكە بە دۆستێكی نزیكی خۆمانیان دەزانین بۆیە هاوكارییەكانمان بۆ كوردستان بەردەوام دەبێت وە خوشحاڵی خۆی بە سەركەوتنی مۆزەخانەی سلێمانی دەربریِی.